جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، رای گشتیی كوردستان لە هەوڵی هەردوو حزبی دەسەڵات و حزبەكانی تری دەرەوەی دەسەڵات ئاگاداردەكاتەوە، لە نییەتی دواخستنی هەڵبژارنەكانی ٣٠ی ئەیولی ٢٠١٨ی پەرلەمانی كوردستان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا جوڵانەوەی نەوەی نوی ئاماژەی بەوە کردووە، رای گشتیی كوردستان لە هەوڵی هەردوو حزبی دەسەڵات و حزبەكانی تری دەرەوەی دەسەڵات ئاگاداردەكاتەوە سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان و ئاماژەی بەوەشکرد، حزبەکانی دەسەڵات و هاوکارەکانیان دەترسن لە هەڵبژاردنی داهاتوودانەتوانن بە تەزوویریش شکستەکانیان بپۆشن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکەی جوڵانەوەی نەوەی نوێ:
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رای گشتیی كوردستان لە هەوڵی هەردوو حزبی دەسەڵات و حزبەكانی تری دەرەوەی دەسەڵات ئاگاداردەكاتەوە، لە نییەتی دواخستنی هەڵبژارنەكانی ٣٠ی ئەیولی ٢٠١٨ی پارلەمانی كوردستان.
جوڵانەوەی “نەوەی نوێ” دژی هەر هەوڵێكە بۆ دواخستنی ئەم هەڵبژاردنە چونکە ئەو هەوڵە سوكایەتییە بە پڕۆسەی دیموكراسی و زەرورەتی هەڵبژاردن وەك یەكێك لە پایەکانی دیموكراسیی ،وە ئەم هەوڵە ترسی حزبەكانی دەسەڵاتە لە دۆڕاندنیان، کە پێمان وایە جووت حزبی دەسەڵات و ئۆپۆزیسیۆنی تەقلیدی هاوڕاو هاوکارن بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان کە ئەمەش گوزارشتە لە ترسی قووڵی هەموو حزبە تەقلیدیەکان لە گەشەکردن و سەرکەوتنەکانی نەوەی نوێ و ئاوابوونیی دەسەڵاتی شکستخواردوو.
ئەم هەوڵانە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان ئاماژەیەکی ئاشکرایە کە حزبەکانی دەسەڵات و هاوکارەکانیان رووبەرووی شکستی قوڵ و هەمەلایەن بونەتەوە و دەترسن لە هەڵبژاردنی داهاتودا نەتوانن بە تەزویریش شکستەکانیان بپۆشن، هەروەها دەترسن بەشداری فراوانی دەنگدەرانی کوردستان و پشتیوانی چین و تویژە جیاجیاکان بۆ نەوەی نوێ رووبەرووی شکستی گەورەیان بکاتەوە.
بۆیە جوڵانەوەكەمان هەر هەوڵێك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، بە توندیی رەتدەكاتەوە و هەروەها لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێم هەوڵەکانی دەخاتە گەر بۆ شکستپێهێنان بە دواخستنی هەلبژاردن